یەکێتی لەبارەی پارێزگاری کەرکووک: زۆرترین دەنگمان هێناوە و مافی ئێمەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای زیاتر لە دوو مانگ، هێشتا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا نەبووەتەوە و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەش لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن. سەعدی ئەحمەد پیرە و دەرباز کۆسرەت ڕەسوول جەخت دەکەنەوە پارێزگار کورد بێت و بە مافی یەکێتیشی دەزانن.

 

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەگەل پارتی بڕیارێکی هاوبەشمان هەیە کە دەبێت پارێزگاری کەرکووک، کورد بێت، بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنیش بێت مافی یەکێتییە".

 

دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەگەڵ پارتی کۆبوونەوەمان کردووە و دەمانەوێت پارێزگاری شارەکە کوردێکی ڕەسەن بێت".

 

گۆشەیەکی دیکە: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕازین پۆستەکە بە پارتی بدرێت؟  دەرباز کۆسرەت گوتی: "ئێمە دەڵیین کورد بێت، وەکو یەکێتیش زۆرترین دەنگمان بەدەستهێناوە و مافی خۆمانە پۆستی پارێزگار بۆ خۆمان بێت، بەڵام ئەگەر کوردێکی باش هەبێت و ڕەزامەندی لایەنەکانی لەسەر بێت، ڕەنگە قابیلی قبوڵ بێت".

 

لە لایەکی دیکەوە: لە دوایین کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سودانی مۆڵەتی دوو هەفتەی بەو لایەنانە داوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و پۆستی پارێزگاری شارەکە یەکلابکەنەوە.

 

شەیری بکە لە: