هەولێر %63ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
هەولێر %63ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ساڵ بە ساڵ گەشەی بەرچاویان پێوەدیارە و سەرمایەگوزاریی بەردەوامی تێدا دەکرێت، تەنها لە ماوەی ساڵێکدا 63.72 ٪ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بووە. 

 

وێنە گەورەکە: لەمساڵدا 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە پشکی شێریش بەر پایتەختی هەرێمی کوردستان کەوتووە بەو پێیەی ناوەندێکی گرنگی ڕامیاریی و بازرگانییە، لەکۆی هەموو پڕۆژەکان 71 پڕۆژەیان مۆڵەتی وەبەرهێنانیان لە هەولێر وەرگرتووە. 

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سنووری هەولێر نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار و 173 ملیۆن و 27 هەزار و 50 دۆلار، کە لەسەر ڕووبەری چوار هەزار و 489 دۆنم مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 29 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 435 ملیۆن و 583 هەزار و 789 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە 12.77٪ی سەرمایەی وەبەرهێنان پێکدەهێنێت.

 

- لە دهۆک 36 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 375 ملیۆن و 854 هەزار و 428 مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە 11.02٪ سەرمایەی وەبەرهێنان پێکدەهێنێت. 

 

بۆچی گرنگە: زیادبوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بوژاندنەوە و بازاڕ و ڕەخساندنی دەرفەتی کار دەبێت بۆ هاونیشتمانیان. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: