ئاڤا نیوز
ماوەی 12 ڕۆژە 25 گەنج کە 23ـی خەلکی هەرێمی کوردستانن، لە ڕووسیا دەستبەسەرن و چاوەڕێی دیپۆرتکردنەوەیان دەکەن، بەهۆی ئەشکەنجەدانیشەوە پێشتر لەسەر سنووری لاتیڤیا گەنجێک کە هەر لەگەڵ ئەم گرووپە بووە گیانی لەدەستدا.
چیڕۆکی سەرەکی: لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو، 25 گەنجی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشت، دەچنە شاری بەسڕەی عێراق و لە کونسووڵی ئەو شارە ڤیزای ڕووسیا وەردەگرن و دواتر لەگەڵ قاچاخچی ڕێکدەکەون بۆ ئەوەی بیانگەیێنێتە ڕووسیا لەوێش بۆ ئەو وڵاتانەی کە خۆیان مەبەستیان بووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، 2005-02-12، دانەر ئەبوبەکر، لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 09:00ـی ئاڤا میدیا بەشداریکرد و ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەو گەنجانە گەیشتوونەتە ڕووسیا، لەلایەن قاچاخچیەکانەوە فێڵیان لێکراوە و پێیان گوتراوە، دەتوانن زۆر بە ئاسانی لە سنووری ڕووسیا تێپەڕبن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کەچی پێچەوانەکەی ڕاستە، لەبەر ئەوەی ئێستا ڕووسیا لە جەنگ دایە.
پێشتر ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم گەنجانە کردبوو ، کە ویستویانە لە ڕێگای بیلاڕووسیا بپەڕنەوە بۆ لاتڤیا، بەڵام لەسەر سنوور کۆماندۆی لاتڤیا دەستگیریان دەکات و ئازاریان دەدات، لە ئەنجامدا یەکێک لەو گەنجانە بەناوی محەممەد فەرحان کە خەڵکی قەرەداغە بە هۆی ئازارەوە گیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەگەڕێنراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر: دوای ئەوە ئەم گەنجانە دیپۆڕتی ڕووسیا دەکرێنەوە، ڕووسیاش سەرجەمیان دەستگیر دەکات و دەیانخاتە زیندانەوە و چاوەرێن دادگای بکرێن . دانەر ئەبوبەکر وا دەلێت.
لە لایەکی دیکەوە: باوکی یەکێک لەو گەنجانەی لە ڕووسیا دەستبەرن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کوڕەکانمان بەنیازی گەیشتن بە ئەوروپا ئەو ڕێگەیەیان هەڵبژاردووە و قاچاخچییەکان پێیان وتوون ڕێگەیەکی سەلامەتە، بەڵام لە ڕێگە تووشی ئەو کێشانە بوون و کەسێکیشیان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی کۆماندۆی لاتیڤیا گیانی لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بەسەلامەتی و بە زووترین کات سەرجەم گەنجە کوردەکان بگەڕێندرێنەوە ناو خێزانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت