پلان بۆ دروستکردنی مۆزەخانەیەکی ستاندارد لە دهۆک دادەنرێت

شەیری بکە لە:
پلان بۆ دروستکردنی مۆزەخانەیەکی ستاندارد لە دهۆک دادەنرێت

دیمەنی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی کۆکردنەوەی کەرەستە شوێنەوارییەکان و نمایشکردنیان بۆ گەشتیاران، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک دروستکردنی پارکێكی ستانداردی کردووە بە داواکاری و  پێشکەشی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەگوێرەی تەرخانی دارایی دیزاینەکەی دادەنرێت.

وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراون پەرەی بە سێکتەری گەشتیاریی داوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی ڕابردوو بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک دانراوە، بڕیارە لە نزیک ئەو پارکانەش مۆزەخانەیەک دروست بکرێت.

لێدوانی فەرمی: بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەشێکی پارکی سرووشتی دهۆک زەوی شوێنەوارە، مۆزەخانەکە بەشێوەی کراوە و داخراو دەبێت لە تەنیشت پارکەکە دەبێت و دەبەسرێتەوە بە پارکی شوێنەواری لەسەر چیای زاوا."

زانیاریی زیاتر: لەبەشی سەرەتای مۆزەخانەکە چەند کەرەستەیەکی شوێنەواری هەیە و دوو ئاشی کۆن جێگیرکراون لەوێوە دەست پێدەکات، مۆزەخانەكە چەندین بەش و هۆڵی تایبەت بە هەڵگرتنی پارچەی شوێنەواری تێدا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: