دادگای فیدڕاڵی فەرمانە سالارییەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سێ یاساکە هەڵوەشاندنەوە
- عێراق
- 11 شوبات

بینای دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای حەوت ڕۆژ لە دەرکردنی فەرمانی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە سێ یاسا بەشێوەی کاتی کە کاردانەوەیەکی فراوانی سوننەکان و ناکۆکی لەناو دەسەڵاتی دادوەری دروستکرد، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا فەرمانە سالارییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و سکاڵاکانیشی دژی یاسای گەڕانەوەی موڵک و باری کەسی و لێبوردنی گشتی ڕەتکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا و بەیەک پاکێج یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکیش 4ی شوبات دادگای فیدراڵی فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەهەرسێ یاساکە دەرکرد، ئەوەش ناڕەزایی سوننەکانی لێکەوتەوە و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش فەرمانەکەی ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ سێشەممە ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان تۆمارکرابوون، هاوکات فەرمانە سالارییەکەشی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەرسێ یاساکە هەڵوەشاندەوە.
جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگاکەدا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرلەمانتارانەی سکاڵایان لەسەر هەر سێ یاساکە تۆمارکردبوو، سکاڵاکانیان پەیوەندی بەخۆیانەوە نەبووە و بنەمای بەرژەوەندییان لە سکاڵاکەدا نەبووە، بۆیەش سەرجەمیان ڕەتکرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، هیچ بەربەستێکی دیکە لەبەردەم گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن زەوییە ڕەسەنەکان بەگوێرەی یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان نەماوە و بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کەرکووک، دووبز، پردێ، لەیلان، تازە، سەرگەڕان، داقوق، دووزخورماتوو، خانەقین و مەندەلی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتی سەربازی بە مەرج بۆ خانەنشینی هەژمار دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕانەگرتنی هاوکارییەکان لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی چەند گۆڕانکارییەک لە وەزارەتی دارایی دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا، عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەران هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی سووریا لەبارەی کاراکردنەوەی بۆری نەوتی عێراق بۆ دەریای ناوەڕاست