بەهۆی فێلکردن لە هاووڵاتیان شوێنێکی  فرۆشتنی چەرەزات و قاوە لە هەولێر داخرا

شەیری بکە لە:
بەهۆی فێلکردن لە هاووڵاتیان شوێنێکی  فرۆشتنی چەرەزات و قاوە لە هەولێر داخرا

داخستنی یەشاربێی لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی قایمقامیەت

ئاڤا نیوز

بەهۆی فێلکردن و فرۆشتنی قاوە و هەنگوینی ساختە بەناوی براندی جیهانی و فرۆشتنی بە نرخێکی بەرز، شوێنێکی فرۆشتنی چەرەزات و قاوە لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر داخرا.

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدوڵحەمید، قایمقامی هەولێر، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند،

- دوای پشکنین و بەدواداچوونی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی قایمقامیەت، بۆ شوێنی "یەشاربێی" بۆ فرۆشتنی چەرەزات و قاوە لە شەقامی 60 مەتری، دەرکەوت جۆرێک  قاوە و هەنگوینی ساختە بە ناوی براندی جیهانی و بەنرخێکی بەرز بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت، بەو هۆیەشەوە لقی یەکەمی لە 60 مەتری و لقی دووەمی لە گەڕەکی بەختیاری داخران و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کرایەوە.

- "لیژنەکانمان بەشەو و ڕۆژ بەردەوامن لە چاودێریكردن و ڕێگریكردن لە یاریکردن بە نرخی کاڵاکان و پێداویستی هاووڵاتییان و ساخکردنەوەی خۆراک و دەرمانی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی، هەرکەس و لایەنێکیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستنی شوێنەکەی دەکەینەوە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ