سوودانی: ستایشی ڕۆڵی ئەنجوومەنی دادوەریی و بڕیارەکانی دەکەین

شەیری بکە لە:
سوودانی: ستایشی ڕۆڵی ئەنجوومەنی دادوەریی و بڕیارەکانی دەکەین

دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ناڕاستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە بەرامبەر فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەسێ یاسا دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و بڕیارەکانی هۆکاربوون بۆ پاراستنی ئارامی وڵات.

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ جێبەجێکردنی سێ یاسا ڕەتکردەوە و ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکان دەرکرد، ئەوەش پێشهاتێکی بێ پێشینە بوو لەنێوان ئەو دەسەڵاتە دادوەرییەی ناو یەک دامەزراوە لەدوای ساڵی 2003ـەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران چاوی بە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کەوتووە و هەردوولا باسیان لە ئاڕاستەی حکومەت بۆ پشتیوانی کاری دادگە و پاراستنی سەربەخۆییەکەی کردووە.

زانیاریی زیاتر: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی بۆ لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم بەرنامەی حکومەت کراوە، لای خۆیەوە سەرۆکوەزیران ستایشی ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و بڕیارەکانی بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان کرد، کە ئەوەش بووەتەهۆکارێک بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ