ڕێگایەکی تایبەت بۆ گەشتیاران لە ئاکرێ دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگایەکی تایبەت بۆ گەشتیاران لە ئاکرێ دروست دەکرێت

دیمەنی قەزای ئاکرێ. وێنە - گەشتیاری ئاکرێ

 

ئاڤا نیوز

سەری گرێ شوێنێکی گەشتیاری و بەرزە لە قەزای ئاکرێ گەشتیاران بۆ بینینی دیمەن و سروشتی ئاکرێ سەردانی دەکەن، تەنها یەک ڕێگای هەبوو بۆ هاتووچۆ کردن، لە ئێستادا شارەوانی ئاکرێ دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای دابەزین لەو شوێنە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە سەری گرێ لە قەزای ئاکرێ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی ئەو شوێنە دەکەن بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی و بەرزی بەسەر قەزای ئاکرێ، تەنیا یەک ڕێگای هەبوو بۆ سەرکەوتن، زۆر جار ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبوو، بۆیە دەستکراوە بە دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەت بۆ دابەزین بەمەش هاووڵاتییان و گەشتیاران بە ئاسانی دەتوانن بچنە ئەو شوێنە و بگەڕێنەوە.

لێدوانی فەرمی: بلند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:  پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دابەزین لەسەری گرێ لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە كارەكە سەختیی زۆری دەوێ، بەهۆی ئەوەی بڕینی گرد و چیای دەوێ، بەڵام کارەکان دەستپێکراوە، نزیکەی چوار بۆ پێنج مانگی دەوێت تاوەکو تەواو دەبێت.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، دەڵێت: درێژی شەقامەکە 500 مەتر دەبێت، هەمووی بە کۆنکریت دەکرێت و دیواری بۆ دروست دەکرێت، پانی شەقامەکەش 10 مەتر دەبێت بە شۆڵدەرەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەری گرێ، ئەو شوێنەیە كە تابلۆی(I love Akre) لێ نووسراوە و لە شوێنێكی بڵندی ئاكرێیە و زۆربەی گەشتیاران بۆی سەردەكەون و وێنەی یادگاریی لێ دەگرن، سەری گرێ، پێشتر تەنیا یەك ڕێگە لەنێو بازاڕەوە بۆی دەچوو، دەبوو گەشتیاران بە هەمان ڕێگەدا بێنە خوارەوە، بەڵام ئەم ڕێگە نوێیەی ئێستا دروستدەکرێت، بە لایەكی دیكەدایە و لەوێوە گەشتیاران دادەبەزن، كە دەچێتەوە  ڕێگای هاوینەهەواری سیپە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ