
ئەو شوێنەوارەی کە لەلایەن کۆمپانیای لێکزسەوە بۆ ڕیکلام بەکارهێنراوە، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای لێکزسی ژاپۆنی "بەربەستی شوێنەوارێک دەبەزێنێت" و ئەم کارەش کاردانەوەی بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆکی لێ دەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای لێکزس بۆ نمایشکردنی مۆدێلێکی ئۆتۆمبێلەکانی، شوێنەواری "جەروانە" لە سنووی قەزای شێخان بەکار دەهێنێت، بەمەش بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک، لە داواکاری گشتیی دهۆک و دادگەی شێخان، سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کرد.
لێدوانی فەرمی: د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێویستە ئەو کەسانە سزا بدرێن کە کارەکەیان کردووە، چونکە دروستکردنی ڕێکلام لە نزیک شوێنەوارەکان، پێویستی بە ڕەزامەندی و ڕێککاری تایبەت هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئامانج ئەمجەد، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی تۆیۆتا لە عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئامانجیان ناساندنی شوینە گەشتیارییەکانە، ئەو ڕێکلامەی کردوومانە هیچ زیدەڕۆییەکی بۆ سەر شوێنەوارەکە تێدا نەبووە، ئۆتۆمبێلەکەمان لە شوێنێکی وا وەستاندووە، کە پێشتر خەڵکی سەردانی کردووە و بەکاریان هێناوە. ئێمە لە تۆیۆتا عێراق ڕێز لە میراتی وڵاتەکەمان عێراق دەگرین و زۆر کار دەکەین بۆ پاراستنی مێژووە پڕ شکۆمەندیەکەی، لە سەرانسەری هەموو وڵات.
لە چوارچێوەی ئەو مشتومڕە بەرفراوانەی کە سۆشیاڵ میدیای تەنیوە، دەمانەوێت ئەوە ڕوونبکەینەوە کە ئێمە لە تۆیۆتا عێراق ڕێز لە هەموو ئەو بۆچوونانە دەگرین کە بڵاوکراونەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەو وێنانە لە پەیجە فەرمییەکانی سۆشیال میدیای لگزس عێراق سڕانەوە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەو شوێنەوارە ناوی "جەروانە"یە، دەکەویتە سنووری قەزای شێخان، یەکێکە لە شوینەوارە گرنگەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و تەمەنی نزیکەی دوو هەزار و 700 ساڵ دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی دادگا دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دڵنیام لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن و پێویست بە هێرش ناکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد زیرەک دوای دابڕانێکی زۆر لە ئاڤا دەردەکەوێت