ئەو کارەساتە سروشتییەی دەیان ساڵە ئیستەنبووڵ لێی دەترسێت زۆر نزیک بووەتەوە

شەیری بکە لە:
ئەو کارەساتە سروشتییەی دەیان ساڵە ئیستەنبووڵ لێی دەترسێت زۆر نزیک بووەتەوە

دیمەنێکی ئیستەنبووڵ، وێنە: AA

ئاڤا نیوز


کشانەوەی ئاو لە دەریای مەرمەرە بە درێژایی 150 مەتر بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکی لە سیلیڤریی ئیستەنبووڵ.

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕوودانی زیاتر لە 1000 بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە و دوورگەکانی یۆنان. ئەمرۆ مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزە و سۆنامی لە ناوچە ئاوییەکانی تورکیا بەتایبەت ئیستەنبوڵ زیادی کردووە. بەدیاریکراوی سیلیڤری کە شارۆچکەیەکی سەر بەشارەوانی ئیستەنبوڵە و کەوتووەتە سەر دەریای مەرمەرە. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا ئاستی ئاو لە ناوچەی سیلیڤری بەدرێژایی 150 مەتر پاشەکشەی کردووە و دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن ئەمە یەکەم جارە شتێکی لەمشیوەیە دەبینن.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پ. د. دۆغان یەشار ئاماژە بەوە دەدات کە ڕوودانی سونامی لە ناوچەکانی (ئزیمیر، ئایدن، دیدم و موغڵا) شتێکی حەتمیە و ڕوودەدات. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە شارەزایان پێشبینی تەقینەوەی گڕکانی بەهێز دەکەن لە دوورگەی سانتۆرینی و ناوچە ئاوییەکانی نزیک دوورگەکە.

 

باکگراوند: نزیکەی دوو حەفتەیە دەریای ئیجە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی بەهێزی بوومەلەرزە، بەشێوەیەک شارەزایانی تورکیا و یۆنان بە ڕەشەبای بوومەلەرزە ناوی دەبەن. دیارترین ئەو دوورگانەی نزیکن لە شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکان و ئەگەری تەقینەوەی بەهێزی گڕکانەکان دەکرێت دوورگەکانی سانتۆرینی، ئانافی، گیریت، چۆرا و ئەستیپالیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ