وەزیری تەندروستی: نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک تەواو دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیێنێ، بەمزووانە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک تەواو دەکرێت و هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی سەردانیدا بۆ قەزای ئامێدی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هاتووین بۆ ئەوەی بزانین کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە چین و بەپێی توانا بۆیان چارەسەر دەکەین".

زانیاری زیاتر: کارکردن لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دێرەلووک بەردەوامە و 76% ی تەواو بووە، وەزیری تەندروستیش بەڵێنی دا هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین بکەن.

گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی کەمی پزیشکانی ددان لەو دەڤەرە سامان بەرزنجی گوتی: "لە زۆربەی قەزا و ناحیەکان کێشەی کەمی پزیشکانی ددانمان هەیە، ئێستا پرۆژەیەکمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەوانەی بە خۆبەخش کاردەکەن بتوانن لە کەرتی تایبەتیشدا ببنە خاوەنی مۆڵەت".




شەیری بکە لە: