ئاڤا نیوز
کێشە 50 ملیۆن دۆلارییەکەی 850 خێزانی هەولێر و کوردستان لەگەڵ عەقاراتی باغی شەقڵاوە زیاتر لە ساڵێکە هێشتا چارەسەر نەکراوە، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەیەک لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام کاسبکاران و خاوەن پارەکان دەڵێن، ئەم عەقاراتە دەستی دەستیان پێدەکەن و زانیاریی بە هەڵە بە حکومەت دەدەن، بۆ دووەمجار لە ساڵێکدا داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 10ی ساڵی 2023 ئەم کێشەیە لە لقێکی عەقاراتی باغی شەقڵاوە تەقییەوە، لە یەکێک لە گەورە عەقاراتەکانی هەولێر و کوردستان دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵک دیارنەما، ئەوکات دەوترا 35 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئێستا دواتر ئاشکرا بوو کە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلارە، پارەکەش هی 850 کاسبکارە. ئەمڕۆ لەبەردەم لقی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری هەولێر گردبوونەوە.
پارەکە چۆن دیارنەما؟
بەشێکی خاوەن پارەکان بەشێوەی تاک و بەشێکیشی بەشێوەی کۆ مامەڵەیان لەگەڵ عەقاراتەکەدا کردووە کە شووقە و ڤێلا و موڵکیان کڕیوە، بۆ ئەوەی دواتر بە قازانج بیفرۆشنەوە. هاوکات عەقاراتەکە ئەوەشی بە خاوەن پارەکان وتووە کە عەقاراتەکەیان سندوقی وەبەرهێنانی هەیە و وتووشیانە "ئێمە گەورەترین عەقاراتین". بەم جۆرە دەیان دەفتەر دۆلاریان لە خەڵکێکی زۆر وەرگرتووە. ئەوەشیان بە خەڵکەکە وتووە، "مامەڵە بە پارەی ئێوە دەکەین و مانگانە یان سێ مانگ جارێکیش شتێک قازانجتان پێ دەدەین"، بەڵام لەپڕ گرفت دروست بوو و پارەکە دیارنەما، لەسەر ئەم بابەتە باغی شەقڵاوە دوو کارمەندی خۆی بەگرتن دا، بەڵام ئێستا هەردووکیان ئازاد کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتایی مانگی چواری ساڵی ڕابردوو خاوەن پارەکان خۆپیشاندانیان کرد، داوایان لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات، بە کەمتر لە 48 کاتژمێر لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لیژنەیەک پێکهێنرا و پۆلیس و دادگا بۆ لێکۆڵینەوە ڕاسپێردران.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، چەند مانگێکە لێکۆڵینەوە تەواو بووە و باغی شەقڵاوە لەلایەن لیژنەکەوە بە بەرپرسیار دانراوە، بەڵام وەک خاوەن پارەکان دەڵێن دوای حەوت جار دانیشتن لەگەڵ لیژنەکەی حکومەت، تاوەکو ئێستا تەنانەت سەدا 15ی کێشەکەش چارەسەر نەکراوە، عەقاراتی باغی شەقڵاوە تەنیا پارەی بە ژمارەیەکی زۆر کەم لە خەڵک داوەتەوە، ئەوانەی پارەکەیان کەمتر لە دەفتەرێک بووە، هەمووشیان پێنەداونەتەوە و بەشێکی باشیان لێ بڕیون.
لێدوانی فەرمییەکان:
- یەکێک لە مافخوراوان بەناوی ئامێد سەعدی دەڵێت: بە شەرع و بە یاسا و بە لیژنەی حکومەت و هەموو پێوەرەکان سەلمێنراوە حەق بە ئێمەیە، بەڵام باغی شەقڵاوە پارەمان ناداتەوە.
- پارەخوراوێکی دیکە بە ناوی عەلی مەحموود عەلی دەڵێ: زیاتر لە 30 سکاڵای جەزائییان لەسەرە، تەنیا یەک جار بەڕێوەبەری کۆمپانیا چووەتە بەردەم دادگا و بەکەفالەت دوای یەک کاتژمێر ڕاگیران ئازاد کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەن پارەکان ئەنجوومەنێکیان پێکهێناوە، ئەوان دەڵێن تەنانەت نامەیەکیان ڕاستەوخۆ بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ناردووە، پووختەی کارەکانیان لە هەشت خاڵ خستووەتەڕوو، دوو پێشنیازیشیان کردووە بۆ چارەسەر بە شێوازێک لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.
خاوەن پارەکان دەڵێن، ئەمە چۆن دەبێ باغی شەقڵاوە چارەسەری کێشەکەیان بە کەسێک و پارێزەرێک سپاردووە، لە کاتێکدا د.راستی هاشم، بەڕێوەبەر و خاوەنی عەقارات باغی شەقڵاوە، حاجی محەممەد سابیر و حاجی هاشم فەقێ ئامادەنین لەگەڵ خاوەن پارەکان دابنیشن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا ڕەنج سەمەد، پارێزەری باغی شەقڵاوە بە ئاڤای وت:
- لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە لیژنەیەکمان پێکهێناوە لە مانگی چواری ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە کارکردن کردووە، هەموو ئەو کەسانە بینراون کە کێشەیان هەیە، دوای کۆکردنەوەی داتاکان بەشێکی ئەوانەی کێشەیان هەبووە بە ڕێژەی 65% چارەسەرکراون و ئەوانەی کە ئەمرۆ گردبوونەتەوە کێشەکانی بەشێکیان چارەسەر کراون.
- ئامادەین و بەپێی دادگا مامەڵە دەکەین و سکاڵامان لەسەرە دەڵێن ئێمە نازانین چیان دەوێ و دەیانەوێ کەیسەکە بەلاڕێدا ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بۆ 450 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پاساوەكانی تەیف سامی بۆ نەناردنی مووچە چین؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: داواكردنی كۆدی بانكی بیانووێكی دیكەیە بۆ دواخستنی مووچە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێك بۆ پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: لێبڕینی 3٪ـی خانەنشینی بۆ نانەوەی کێشەیە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: دەگوترێت سبەی بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دەدات