هاتووچۆی سلێمانی بۆ شوفێران: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی بۆ شوفێران: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

دیمەنی بەفربارینی چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە سلێمانی دابەزینی پلەكانی گەرما و بەفربارین، جۆش و خرۆشی هاووڵاتیانی بۆ چوونە نێو بەفر زیاتر کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی شارەکەش لە ڕێی ئاڤا داوا لە شۆفێران دەكات سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن ئەگەر زۆر پێویست نەبن.

چیرۆکی سەرەکی:
شەپۆڵێكی چڕی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و پلەكانی گەرماش دابەزیون، هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی شارەکە دەکاتەوە كە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن یان ئەو شوێنانەی مەترسی بەستن و شەختەی لێ دەکرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی خۆیان.

لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک دەگەیێنێت و دەڵێت، " ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و ڕێگەی ئەزمەر بەکارنەهێنن، چونکە رێگاکە دەبەستێت و ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ