
دیمەنی ناحیەی دینارتە لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناحیەی دینارتە، دانیشتووانی سێ گوند ناوچەکەیان جێهشتووە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە دەڵێت، ئەو خێزانانە کۆچەرین و ئەو گوندانە لەدوای ڕاپەڕینەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات، بەهۆی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکاران لەو ناوچانە، تا ئێستا دەیان گوند چۆڵکراون و چەندین هاونیشتمانیش لەم نێوەندە شەهید بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێکخراوی CPT بڵاویکردوەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا و مەترسی ئۆپەراسیۆنی خاکڕەوی لە ناوچەکەدا، گوندنشینانی هەر سێ گوندی نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیا لە بناری چیای گارا، لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، گوندەکانی خۆیان چۆڵکرد و ڕویان لە ماڵی خزم و کەسوکارەکانییان لە ناحیەی دینارتە و قەزای ئاکرێ کرد.
لێدوانی فەرمی: سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو سێ گوندە لەدوای ڕاپەڕینەوە هیچ ماڵێکی لێ ناژین، ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانە بوون بۆ کاری مەڕداری بوون، بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕۆیشتوون بۆ ئەو ناوچەیە و کاتێک هاتوونەتە خوارەوە بەبێ ئاگاداری ئێمە بووە. دوای شەهید بوونی دوو هاونیشتمانی ئەو ماڵانە ناوچەکەیان جێهێشتووە و هاتوونەتە خوارەوە. ئەوانەی ناچەکەیان چۆڵکردووە ژمارەیان حەوت خێزان بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی CPT بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، تا ئێستا 183 گوند بە تەواوی چۆڵکراون، 602 گوندی دیکە مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە و 400 گوندیش نەتوانراوە ئاوەدان بکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی پرسە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردە شیعەکان بە ئاشکرا باس لە مەترسی دابەشکردنی عێراق دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی پرسە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە