ئەمریکا هیچ بڕە پارەیەک بۆ بوونیادنانەوەی غەززە خەرج ناکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هیچ بڕە پارەیەک بۆ بوونیادنانەوەی غەززە خەرج ناکات

دیمەنی وێرانی غەززە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

کۆشکی سپی پلانی ئەمریکای بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک خەرج بکات.

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگەتووەکان پلانی دووبارە بوونیادنانەوەی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و وڵاتانی ئەمریکا، قەتەر، ئیمارات، سعودیە، میسر، ئوردن و کوێت ئامادەییان لە بوونیادنانەوەی شارەکە دەربڕی.

لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ئەمریکا نایەوێت بە پارەی باجدەرانی ئەمریکی لە بوونیادنانەوەی غەززە بەشدار بێت و هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە خەرج ناکات.

وتیشی: "سەرۆک ترەمپ کەسێکی زۆر بەتوانا و شارەزایە و پارەی بوونیادنانەوەی کەرتی غەززە لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست وەردەگرێت".

باکگراوند: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی لە دووبارە بوونیادنانەوەی غەززە پیشاندا و بە مەبەستی دووبارە دروستکردنەوەی ماڵ و باڵەخانەکان داوای چۆڵکردنی شارەکەی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ