هیوا ئەفەندی بۆ ئاڤا باسی وردەکاریی سیستەمی ئەلیکترۆنی مووچە دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
داتای 700 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵی کراوە تاوەکو مانگی سێ خانەشینان و مووچەخۆرانی سەربازیش لەنێو پرۆسەکە تۆمار دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی فراوانکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی کەرتی گشتی و زیادکردنی کارامەیی حکومەت، سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی تایبەت بە بەڕێوەبردنی مووچە لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی دەخاتە خزمەت.
لێدوانی فەرمی: د.هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە نان و چای ئاڤا گوتی، "سیستمە دیجیتاڵییەکە بە شێوازێک داڕێژراوە کە حکومەت هەر بڕیارێک لەبارەی فەرمانبەرەکە بدات دەتوانرێت لەسەر لیستەکە دەستکاری بکرێت و پرۆسەکە بەتەواوەتی ئەلیکترۆنییە و تەنیا کە دەگاتە ئەوەی ڕادەستی بەغدا بکرێت دەبێت بە کاغەز، چونکە بەغدا بە کاغەز کار دەکات.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی هەزار و 180 یەکەی ژمێریاری هەیە واتە هەموو مانگێک شەش هەزار کەس لەچوارچێوەی ئەو یەکە ژمێریاریانە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مانگانەی مووچەن.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئامانجی ئەم سیستەمە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی مووچەیە بەشێوەیەکی سەرانسەریی لە کەرتی گشتیدا لەڕووی کارایی و وردی و ڕوونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی دیجیتاڵی دارایی، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی دروستکراوە، ئەم سیستمە بە یەک کلیک لیستی مووچە بە سەرجەم زانیارییەکانیەوە دەگەیێنێتە بەردەستی خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی ڕووسیا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
قەتەر: نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن دەکەین
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند عەزیز شارۆخی بۆ یەکەم جار لە ئاڤا دەردەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەڕەشەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر عێراق زیادی کردووە و گرووپە چەکدارەکانیش مەرجیان هەیە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ هەزاران مووچەخۆر پێش وادەی دیاریكراو مووچەكانیان وەردەگرن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک دابەش دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆک و ڕاستی و دروستی گونیە پارەکە؛ مووچەی مانگی 12 نێردراوە؟
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشینکراو هاوتای عێراق ناکرێت