دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی ڕەتیدەکاتەوە سەرۆکی ئەمریکا پلانی ناردنی هێزی سەربازی و داگیرکردنی غەززەی هەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی پلانێکی ئەمریکای بۆ دەستبەسەرداگرتن و بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەی لەلایەن واشنتنەوە کرد، ئەم لێدوانە ناڕەزایی و کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆک ترەمپ پلانی ناردنی هێزی سەربازی و داگیرکردنی کەرتی غەززەی نیە و دەیەوێت ئەمریکا لە دووبارە بونیادنانەوەی غەززە بەشدار بێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی: ترەمپ مەبەستی چۆڵکردنی غەززە بەشێوەیەکی هەمیشەیی نەبووە و دانیشتوانی ئەو کەرتە دەتوانن دوای بونیادنانەوەی شارەکەیان بۆ ماڵ و شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێدوانەکەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە، هەریەک لە وڵاتانی فەڵەستین، سعودیە، ئیمارات، تورکیا، میسر، ئوردن، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، بەرازیل و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند عەزیز شارۆخی بۆ یەکەم جار لە ئاڤا دەردەکەوێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدوای نەمانی ئەسەد یەکەم کۆنسێرت لە ماڵی ئۆپێرای دیمەشق پێشکەش کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەی زیاتر لە هەشت هەزار پێشمەرگە و پلەدار بەرز دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەڕەشەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر عێراق زیادی کردووە و گرووپە چەکدارەکانیش مەرجیان هەیە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هیچ بڕە پارەیەک بۆ بوونیادنانەوەی غەززە خەرج ناکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حزبێکی ئیتاڵیا داوا دەکات یاسای قەدەغەکردنی حیجاب لەو وڵاتە جێبەجێ بکرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 72 کاتژمێر نزیکەی 250 بوومەلەرزە لە دەریای ئیجە دەدات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە پاریس