شاندێکی تورکیا بۆ پرسی ئاو سەردانی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی تورکیا بۆ پرسی ئاو سەردانی عێراق دەکات

دیمەنی گۆشەیەکی ڕووباری دیجلە. - وێنە - ڕۆژنامەی سەباح

 

ئاڤا نیوز

گەڕێکی دیکە لە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی عێراق و تورکیا لەبارەی پرسی ئاو دەستپێدەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی تورکیا سەردانی عێراق دەکات بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دەستنیشانکردن پشکی عێراق لە ئاو.

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی شاندە تەکنیکییەکانی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی ئاو بەردەوامە و شاندی عێراق لەگەڵ لایەنی تورکیا رێککەوتوون لەسەر بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکەدا.

لێدوانی فەرمی: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاند:

- بڕیارە لەم مانگەدا شاندێکی تورکیا سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە تێیدا پشکی ئاوی عێراق دیاری بکرێت.

- دوای سەردانەکەی شاندی تورکیا، شاندێکی عێراقی سەردانی ئەنقەرە دەکات، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ڕوون لە نێوان هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی وشکەساڵی و کەمیی چاوەڕوانکراوی ئاو لە هاوینی داهاتوودا.

- پێشتر لەنێوان تورکیا و سووریا ڕێککەوتنێک کراوە لەسەر بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی ئەتاتورکەوە بۆ ڕووباری فورات. هێشتا کار بەو ڕێککەوتنە دەکرێت، ئەمە جگە لە ڕێککەوتنێکی لاوەکی نێوان تورکیا و عێراق بە بەردانەوەی ئاوی فورات بە ڕێژەی 42% بۆ سووریا و 58% بۆ عێراق.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم هەفتەیە خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بە بوونی رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا و سوریا کردبوو سەبارەت بە ئاو، بۆ بەردانەوەی ئاو بە ڕێژەی 500 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.

ئەمەش بزانە: لە نیسانی ساڵی ڕابردوو، لە میانی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا و عێراق، 26 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکران، بەشێکیان تایبەت بوون بە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ