وتەبێژی سەربازیی سوودانی: سنوورەکانمان بەڕووی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنییدا پارێزراون

شەیری بکە لە:
وتەبێژی سەربازیی سوودانی: سنوورەکانمان بەڕووی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنییدا پارێزراون

سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە - میدیا عەرەبییەکان

 

ئاڤا نیوز

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ئێستا عێراق لەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی "پێشکەوتوو"ەوە چاودێری سنوورەکانی دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە هێزە ئەمنییەکان توانای پاراستنی سنوورەکانیان بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەمنیی هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: سنووری سووریا خاڵی نیگەرانی عێراقە و بەغدا باوەڕی وایە بوونی دەیان هەزار ڕاگیراوی داعش لە زیندانەکانی باکووری سووریا هەڕەشەن لەسەر سنوورەکانیی، بۆیەش ڕێکاری ئەمنیی توندی گرتووەتەبەر.

لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، "توانای سەربازیی، تەکنیکی و لۆجستی هێزەکانمان پێشکەوتوون و توانای پاراستنی سنوورەکانیان بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەمنیی هەیە".

بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەباح نوعمان:

- دەزگای هەواڵگریی بەوردی چاودێری جوڵەکانی داعش لە دەرەوەی عێراق دەکات.

- فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێداگرە لەسەر ڕووبەڕوبوونەوەی هەموو ئاستەنگییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا خاڵی پشکنین و چاودێری پێشکەوتوو لەسەر سنوور دروستکراون، هەروەها هۆکاری پێشکەوتووی وەک درۆن و سیستمی چاودێری ئەلیکترۆنی لەسەر سنوورەکان دابینکراون کە هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوون.

- بە مەزەندەی ئێمە داعش بەشێوەیەکی بنەڕەتی توانای چالاکی لەدەستداوە ئەویش بەهۆی ئەوەی شوێنی خۆحەشاردان و خۆڕێکخستنەوەی نەماوە و هاووڵاتیانیش هاوکاری هێزە ئەمنییەکانن، ئۆپەراسیۆنەکانی کێوماڵکردنیش کاریگەری لەسەر لەناوبردنی توانای ڕێکخراوەکە هەبووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: