لاهوور شێخ جەنگی بۆ هاونیشتمانیان: وەک ئەرکێکی نیشتمانی سەیری هەڵبژاردن بکەن

شەیری بکە لە:
لاهوور شێخ جەنگی بۆ هاونیشتمانیان: وەک ئەرکێکی نیشتمانی سەیری هەڵبژاردن بکەن

لاهوور شێخ جەنگی. وێنە: سۆشیاڵ میدیای ناوبراو

ئاڤا نیوز

لاهوور شیخ جەنگی پەیامێک لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە، هیوا دەخوازێت ئەمە دوا وادە بێت و لەژێر هیچ بیانوویەکدا جارێکی دیکە هەوڵی دواخستنی نەدرێت.

 چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 10-06-2024ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کردووە. سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ یەکەمجار لاهوور شێخ جەنگی بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکات.

پەیامی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "لەکاتێکدا پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین، هیوادارین ئەمە دوا وادە بێت، لەژێر هیچ بیانوویەکدا هەوڵی دواخستن یان دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان نەدرێت". جەختیش دەکاتەوە مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بنچینەی سیستەمی دیموکراسییە و نابێ و ناکرێ کەس لێی بێبەش بکرێت.

"بەشداریی کارای خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستاندا. هاوکات گەڕاندنەوەی شکۆی هەرێمی کوردستانە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، وەک گەلێکی زیندوو کە بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆی دەدات".

گۆشەیەکی دیکە: لاهوور شیخ جەنگی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدان فەرامۆش نەکەن و وەکو ئەرکێکی نیشتمانی سەیری بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ