وەزیری خوێندنی باڵای عێراق تێکەڵبوونی کچ و کوڕ لە چالاکییەکەدا قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق تێکەڵبوونی کچ و کوڕ لە چالاکییەکەدا قەدەغە دەکات

کچێک لەکاتی ڕاکردن لە ماراسۆنێکدا. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ڕێنمایی دەداتە سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان کە نابێت چالاکیی ماراسۆنی تێکەڵاو بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ ڕێکبخرێت و پاساوەکەشی بۆ نەگونجان لەگەڵ "بەها ڕەوشتییەکان" گەڕاندووەتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێکی دەزگای سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندنی زانستی، بەشی چالاکییەکانی قوتابییان کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی کردووە، تێیدا هاتووە: لەسەر داوای وەزیری خوێندنی باڵا، نابێت هیچ چالاکی ماراسۆنی تێکەڵاو لە نێوان قوتابییانی کوڕ و کچ بکرێت.

هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی نووسراوەکە، تێکەڵابوونی کچان و کوڕان لەو چالاکیانە "لەگەڵ بەها ڕەوشتی و کولتوورییەکانی کۆمەڵگاکەماندا ناگونجێت، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری لەسەر ژینگەی پەروەردەیی هەیە".

بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: بە هەمان شێوە ساڵی ڕابردوو ڕێکخەرانی ماراسۆنێک لە پارێزگای بەسڕە هەڵوەشاندنەوەی بەشداری ژنانیان لە پێشبڕکێکەیان ڕاگەیاند پاش ئەوەی مشتومڕی نێوان بەرهەڵستکارانی ئامادەبوونی ژنان لە چالاکیەکەدا و داکۆکیکارانی یەکسانی لە وڵاتەکەدا دروست بوو.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ