کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا: تەیف سامی گرووپە چەکدارەکان پارەدار دەکات

شەیری بکە لە:
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا: تەیف سامی گرووپە چەکدارەکان پارەدار دەکات

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا، تەیف سامی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی تیرۆریستان پارەدار دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: جۆی ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆنگرێسی ئەمریکا، هێرش دەکاتە سەر حکومەتی فیدراڵی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی، بە پارەدارکردنی تیرۆر تۆمەتباریان دەکات.

پەیامی فەرمی: ویڵسن لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەخنە لە حکومەتی ئەمریکاش دەگرێت بەوەی وەک پێویست نەیتوانیوە کۆنترۆڵی پارەدارکردنی تیرۆریستان بکات کە لە ڕێگەی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و داواش دەکات ئەمە بوەستێنرێت.

وێڵسن ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق نەوت دەنێرێتە دەرەوە و بانکی ناوەندیی ئەمریکاش لە بەرامبەر نەوتەکە دۆلاری کاشی پێ دەدات، وەزارەتی دارایی عێراقیش کە تەیف سامی وەزیرەکەیەتی ئەو پارەیە دەدات بە گرووپە تیرۆریستییەکان.

ئەو کۆنگرێسمانەی ئەمریکا داوا دەکات کە ئەمریکا پێدانی پارەی کاش بە عێراق  بوەستێنێت و گەشبینیشە بەوەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت ئەم کارە بکات، 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ