ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی لە بارەی ڕاگرتنی سێ یاساکەی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی لە بارەی ڕاگرتنی سێ یاساکەی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوە

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق. وێنە - ماڵپەڕی ئەنجوومەنی دادوەری

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، نابێت هیچ یاسایەک ڕابگیرێت کە پەرلەمانی عێراق دەریکردووە پێش ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەم بارەیەوە کاتییە و پابەندکەر نییە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایق زێدان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و هەڵوێستی خۆی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانی دەربڕی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەڕاگەیێنەراوێکدا ڕایگەیاند:

- سەبارەت بە تانەدان لەهەر یاسایەک کە لە پەرلەمانی عێراق دەردەچێت، سەرەتا دەبێت لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبكرێتەوە ئینجا تانەی لێبدرێت، ئەو فەرمانە وەلائییەی دادگای باڵای فیدراڵی دەریکردووە بابەتی نییە.

- فەرمانە وەلائییەکە کاتییە و بەڵگەی یەکلاکەرەوە نییە و نادەستوورییە و پێویستە دادگاکان یاسای لێبوردنی گشتی جێبەجێبکەن.

زانیاریی زیاتر: لە 2025-01-21، پەرلەمانی عێراق هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ