دادگەی کارگێڕیی عێراق ڕێکاری خانەنشینکردنی پارێزگاری بەغدا ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
دادگەی کارگێڕیی عێراق ڕێکاری خانەنشینکردنی پارێزگاری بەغدا ڕادەگرێت

عەبدولموتەڵیب عەلی، پارێزگاری بەغدا. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دادگای کارگێڕی عێراق بڕیاریدا ڕێکاری خانەنشینکردنی عەبدولموتەڵیب عەلی، پارێزگاری بەغدا ڕابگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (سەر بە پشکی هاوپەیمانی عەزم)، بەپشتبەستن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ، عەبدولموتەڵیب عەلی یوسف پارێزگاری بەغدا (لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا)ـی ڕەوانەی خانەنشینی کرد.

لێدوانی فەرمی: عەبدولموتەڵیب عەلی ڕایگەیاند؛ یاسای هەموارکراوی پارێزگاکان، تەمەنێکی دیاریکراوی بۆ خانەنشینکردنی پارێزگار دیاری نەکردووە و سکاڵای لە دادگە تۆمار کرد.

زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی "قەرار و ئیعمار" کە لە فراکسیۆنەکانی (تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، ئەساس، بابیلۆن و ئبشیر یا عێراق) لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پێکهێنراوە، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕەتکردەوە.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی دادگەی کارگێڕیی عێراق، دادگەکە بڕیاریداوە فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕابگرێت تاوەکو سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ