خانمی یەکەمی سووریا کێیە کە لە سعودیە بۆ یەکەم جار دەرکەوت؟

شەیری بکە لە:
خانمی یەکەمی سووریا کێیە کە لە سعودیە بۆ یەکەم جار دەرکەوت؟

ئەمحەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا لەگەڵ لەتیفە دروبی هاوسەری لەکاتی بەجێگەیاندنی عومرە. وێنە -

 

ئاڤا نیوز

لەتیفە دروبی، هاوسەری ئەحمەد شەرع, سەرۆککۆماری نوێی سووریا، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی فەرمی لە میدیاکانەوە دەرکەوت.

وێنە گەورەکە: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرع، وەک سەرۆککۆماری نوێی سووریا، لە یەکەم گەشتیدا بۆ بەجێگەیاندنی عومرە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت کە ئەمە یەکەمجارە هاوسەری ئەحمەد شەرع لە چاوی میدیاکانەوە ببینرێت.

زانیاری زیاتر: لەتیفە دروبی، لەدایکبووی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری حمسە لە سووریا، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمان و ئەدەبی عەرەبیی، لەتیفە لەدوای هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بوونەتە خاوەنی سێ کوڕ و ناسناوەکەی گۆڕاوە بۆ لەتیفە شەرع.

ئەمەش بزانە: هەر ڕۆژێک دوای ئەوەی لەتیفە دروبی لە عومرە وێنەی بڵاو بووەوە دوابەداوی ئەوە و لە میانی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی لە وێنەیەکدا لەگەڵ ئامینە ئەردۆغان، هاوسەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەرکەوت.

باکگراوند: پێش چەند ڕۆژێک ئەحمەد شەرع لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک خانمی سووری نیشتەجێی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکانەوە لەبارەی ژیانی هاوسەرییەوە دەورترێت دوورە لە ڕاستی و ڕایگەیاند: من یەک هاوسەرم هەیە و زۆرم خۆشدەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ