دیمەنی شاری کۆیە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی دیکە لە کەسوکارى ئەنفالکراوانى سنوورى قەزاى کۆیە سامپڵى خوێنیان لێوەردەگیرێت، بۆ ئەوەى لەگەڵ بەشێک لەو ڕووفاتانەى لە پارێزگای سەماوە کە دۆزرابوونەوە، بەراورد بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: کەسوکارى ئەنفالکراوى سنوورى کۆیە سامپڵى خوێنیان لێوەرەردەگیرێت، سامپڵەکانیش دەبرێنە تاقیگەیەکى تایبەت لە بەغدا، لەگەڵ ئێسک و پروسکى ڕووفاتەکانى سەماوە بەراورد دەکرێن، بڕیارە لە ماوەی نۆ ڕۆژدا 550 کەسی دیکە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان سامپلی خوێنیان لێوەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە حەمەساڵح، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ڕۆژانە نزیکەی 50 کەس سامپڵی خوێنی لێوەردەگیرێت، تیمێکی پزیشکی دادی عێراق و رێکخراوی ICMB بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە زانکۆی کۆیە دەمێننەوە، تا بەشى دووەمی کەسوکاری ئەنفالکراوان کە ژمارەیان 550 کەسە لەو ماوەیەدا سامپڵی خوێنیان وەربگیرێت و لەگەڵ ڕووفاتەکان بەراورد بکرێن تاوەکو بناسرێنەوە.
- تەواوی سامپڵەکان لە ڕێگەی تاقیگەیەکی تایبەتی بەغدا، پشکنینیان بۆ دەکرێت، تاوەکو ڕووفاتەکان لەو ڕێگەیەوە بناسرێنەوە و پاشان کاری هێنانەوەیان بۆ بکرێت، هاوکات بەڵێنمان پێدراوە هەرکاتێک پشکنینەکان تەواو بوون و ڕووفاتەکان ناسرانەوە کە خەڵکی قەزای کۆیەن، دەگەڕێنرێنەوە بۆ کۆیە و بەخاکیان دەسپێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی ئەنفالکراوەکان لە سنووری قەزای کۆیە نزیکەی 900 کەسە، لەو ژمارەیە ڕووفاتی 172 یان لە دەشتی سەماوەوە هێندراوەتەوە کوردستان و لە چەمچەماڵ نێژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر پێشوەختە مووچەکانیان وەردەگرن
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتیمان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
خانەنشینە پلە تایبەتەکان مووچەی مانگی یەک بە هاوتاکراوی وەردەگرن
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خانەنیشینان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتیمان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خانەنیشینان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری هەرسین: لە نزیکترین کاتدا کابینەی 10 پێکدەهێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 70 هونەرمەند لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن