خانەنشینانی سوودمەندنەبوو زەوی وەردەگرن

شەیری بکە لە:
خانەنشینانی سوودمەندنەبوو زەوی وەردەگرن

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ناوی فەرمانبەرانی قۆناغی دووەمی وەرگرتنی زەوی پەسەندکران و بەمزووانە دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە، وردبینی لە قۆناغی سێهەمیش دەستپێدەکات و لەم قۆناغەدا خانەنشینانیش سوودمەند دەبن.

وێنە گەورەکە: لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویدا دوای وردبینیکردن ناوی 206 هەزار کەس پەسەندکراون و دەگەڕێنرێنەوە بۆ شارەوانییەکان، فەرمانبەران بەگوێرەی زەوی بەردەست تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەکرێت و بەم زووانە زەوی وەردەگرن، دوای ئەوەش قۆناغی سێهەم دەستپێدەکات و لەم قۆناغەدا خانەنشینانیش سوودمەند دەبن.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێستا وردبینی بۆ فۆڕمەکانی قۆناغی سێیەم دەکرێت و خانەنشینانیش لەم قۆناغەدا زەوی وەردەگرن، ئەوانە دەگرێتەوە کە پێشووتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی هەرێمی کوردستان زیاتر کە  238 هەزار کەسن، بەشێکی زۆریان لەکاتی فەرمانبەرییاندا لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبوون بەڵام بەشێکیان ماون و زەوییان وەرنەگرتووە و لەم قۆناغە سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ