محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
دژ بە فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم داوای خۆپیشاندانی فراوان دەکات و دەڵێت، "دادگای فیدڕاڵی نادەستورییە و بە سیاسی کراوە، ڕێزیش لە ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان ناگرێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەشێوەیەکی کاتی کارکردنی بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە کەرکووک و باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە یەکەم کاردانەوەشیدا لەبارەی ڕاگرتنی کارکردن بەیاسای لێبوردنی گشتی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم و سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمانی عێراق کە خۆی "قوربانیی" بڕیارێکی دادگاکەیە، ڕایگەیاند، "یاسای لێبوردنی گشتی تەنیا بۆ ئازادکردنی ئەو بێتاوانانەیە کە ستەمیان لێکراوە و زیندانیکراون و بەهیچ شێوەیەک بۆ ئازادکردنی تیرۆرستان نییە، جەختیش دەکاتەوە کە قبوڵی ناکەن "دادگای فیدڕاڵی (نادەستووری) بە سیاسی بکرێت" و لە یاسا و بڕیارەکان بدات و فەرمانی سالاری نادادپەروەرانە بەرامبەر بێتاوان و ستەملێکراون دەربکات".
زانیاریی زیاتر: حەلبووسی لەبەرامبەر ڕاگرتنی کاتیی یاسایە داوای خۆپیشاندان دەکات و دەڵێت، "بە هەموو ڕێگا یاسایی و جەماوەرییەکان ڕووبەڕووی بڕیاری ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتیی دەبینەوە، داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەین کە بناغەکانی نادادپەروەری بهەژێنێت و دەسەڵاتی دادگاکەی جاسم عەبود بەسەر دەسەڵاتەکانی دیکە ڕەتدەکەینەوە، کاریش دەکەین بۆ بایکۆتکردنی هەموو دامەرزاوە و چالاکییەکان کە ڕێز لە ئیرادەی گەل و ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان ناگرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا هەرسێ یاسای (لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک خاوەنە ڕەسەنەکانیان) بەیەک پاکێج خستە دەنگدانەوە و پەسەندیکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری لە پلانەکەی ترەمپ دەکات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کەسوکارى ئەنفالکراوانى کۆیە سامپڵی خوێنیان لێوەردەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پارێزگای سوننی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەوام پەکدەخەن