ئەمریکا بە بڕی یەک ملیار دۆلار چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بە بڕی یەک ملیار دۆلار چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی و ئیسرائیلی لەکاتی ڕادەستکردنی چەکی نوێ، وێنە: ABC

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا گرێبەستێکی نوێی فرۆشتنی چەک لەگەل ئیسرائیل بە بڕی ملیارێک دۆلار  واژۆ دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ' ڕۆژی دووشەممە بە پشت بەستن بە زانیاریی بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا داوای ڕەزامەندی کۆنگرێسی کردووە بۆ فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەمە دەبێتە یەکەم گڕێبەستی  فرۆشتنی چەک لەلایەن ئیدارەی ترەمپ بۆ ئیسرائیل هاوکات ڕێککەوتنە نوێیەکە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتن لەگەڵ  ترەمپ کۆدەبێتەوە.


قووڵتر: ئیدارەی ترەمپ داوای لە سەرۆکی لیژنەی یەکەمی کۆنگرێس کردووە ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چوار هەزار و 700 بۆمبی 500 کیلۆگرامی بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار و بلدۆزەری سەربازی  بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار بە ئیسرائیل بدەن.


لەلایەکی دیکەوە:  بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، نەتانیاهۆ داوای پشتیوانی ترەمپ دەکات بۆ پەسەندکردنی فرۆشتنی چەکی نوێ بە بەهای هەشت ملیار دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ