پشیلەیەكی قەڵەو بۆ ئەوەی كێشی دابەزێت وەرزش دەكات

شەیری بکە لە:
پشیلەیەكی قەڵەو بۆ ئەوەی كێشی دابەزێت وەرزش دەكات

وێنە: AA

ئاڤا نیوز


پشیلەیەکی قەڵەو لە سەنتەرێکی چارەسەری فیزیایی تایبەت بە ئاژەڵ لە تورکیا، بە وەرزش و مەلەکردن کێشی لەشی دادەبەزێنرێت.


چیرۆکی سەرەکی: پشیلەیەکی تەمەن چوار ساڵ "شیراز" کە بەهۆی ناڕێکی خۆراکیی و ناچالاکییەوە قەڵەو بووە، هەوڵدەدات بە وەرزش و مەلەکردن لەناو حەوزی ئاو لە کێشی زیادەی خۆی ڕزگاری بێت.


زانیاريی زیاتر: ئەو پشیلەیە بەهۆی کەمیی جووڵەوە، لە ماوەیەکی کورتدا نۆ کیلۆ لە کێشی زیادیکردووە.


لێدوانی فەرمی: شیراز زۆر تەمبەڵە، حەزی لە جووڵە نییە، حەزی لە خواردنە. هەر بۆیە لەکاتی دابەزاندنی کێشدا بێزاری دەردەبڕێت. یامور دێنلی ڕاهێنەرەکەی شیراز وای گوت.


پێدراوە ڕاستەکان : شیراز ماوەی دوو مانگە بەسەرپەرشتی بەحری دێزلی، پزیشکی ڤێتێرنەری کە هەموو ڕۆژێک بە ئامێری ڕاکردن و تۆپی پیلاتس وەرزش دەکات، بە مەلەکردن لەناو حەوزی ئاو، توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا دوو کیلۆ لە کێشی دابەزێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ