کارگەیەکی دروستکردنی تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیرا

شەیری بکە لە:
کارگەیەکی دروستکردنی تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیرا

تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل

ئاڤا نیوز



هێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگای بابل تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن، کە هەستاوە بە دروستکردنی تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی چاپخانەیەکەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی.

 

وێنە گەورەکە: بەشێک لە شۆفێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی هاتووچۆ و هەندێکجاریش بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێک پەنا دەبەنە بەر ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان و زۆرجاریش کێشە بۆ ئەو شۆفێرانە دروست دەبێت کە هەڵگری هەمان ژمارەن و خاوەن ژمارە ڕەسەنەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، هێزەکانیان لە پارێزگای بابل توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە هەستاوە بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگە چاپخانەیەکەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی.

 

- دەست بەسەر چاپخانەکەو تابلۆ ساختەکاندا گیرا، تۆمەتبارەکەش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر بگیرێتە بەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: