عەبدولموتەڵب علوی پارێزگاری بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا نوسراوێکی کارگێڕی دەرکردووە و پارێزگاری پایتەختی ڕەوانەی خانەنشینی کردووە، ئەمەش ناکۆکی سیاسیی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجوومەنەکە دەڵێن، نوسراوەکە نایاساییە و لێپرسینەوە لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەن دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (سەر بە پشکی هاوپەیمانی عەزم) دوێنێ پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت، عەبدولموتەڵب علوی پارێزگاری بەغدا (لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا)ی ڕەوانەی خانەنشینی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی بڕیار و ئاوەدانکردنەوە کە بەم دواییە لەنێوان فراکسیۆنەکانی (تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، ئەساس، بابلیۆن و ئبشیر یا عێراق) لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پێکهێنراوە، نوسراوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەن بە نایاسایی ناودەبات و وەک هەوڵێکی نەرێنی بۆ تێکدانی ئارامی بەغدای لە قەڵەم دەدات. هاوپەیمانێتییەکە دەشڵێت، نوسراوەکە هاوکاتە لەگەڵ دیاریکردنی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجوومەن.
ئەمەش بزانە: ماوەیەکە سوننەکان شەڕێکی یاساییان لەدژی یەکتر دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەیلولی ڕابردوو، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی هاوپەیمانی عەزم بەهۆی ئامادەنەبوون لە شەش دانیشتندا، کۆتایی بە ئەندامییەتی ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە لە حیزبی تەقەدوومی محەممەد حەلبوسی هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکووری ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی هاتنی گەشتیاران دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات هەژماری زەکات بۆ هاووڵاتییانی دروست دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان هاوتای عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی قەرزی بانکی دەتوانیت کارەبای ماڵەکەت بکەیتە سەرچاوەی وزەی خۆر
2 شوبات
لە عێراق وەرگرتنی چارەسەری دەروونی دەبێتە یاسا
2 شوبات
شاندی کوردستان: کۆبوونەوەکان لە بەغدا ئەرێنی بوون
1 شوبات
لاهوور شێخ جەنگی: بافڵ تاڵەبانی تەلەفۆنی بۆ کردووم
1 شوبات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پڕۆژە پەسەندکراوەکەی کورد و شیعە و سوننە چاوەڕێی واژۆی سەرۆککۆمارن
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمواری یاسای بودجە؛ چارەسەری کێشەی نەوت بە پاراستنی تایبەتمەندی کوردستانەوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک: جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە 10 بۆ 15 ڕۆژی پێویستە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیخڵاس دلێمی بۆ ئاڤا: هەمواری یاسای بودجە بۆ گەلی کوردستان سەرەتایەکی باش دەبێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانج ڕەحیم: بەغدا بۆ تێچووی نەوت قەرەبووی کوردستان دەکاتەوە