پەرلەمانتارێک: جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە 10 بۆ 15 ڕۆژی پێویستە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێک: جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە 10 بۆ 15 ڕۆژی پێویستە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە کاریگەری باشی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و جێبەجێکردنەکەشی 10 بۆ 15 ڕۆژی پێویستە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجە بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دا، کە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێکە لە بڕگەکانی هەمواری یاساکە.

زانیاری بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا هەندێک لە پەرلەمانتاران بەرهەڵستی تێپەڕاندنی هەموارەکەیان دەکرد، بەڵام وێڕای ئەوەش بە زۆرینە هەمواری یاساکە تێپەڕێنرا.

لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر یەک لە سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا و گرووپی یوسف کیلابی، دەیانویست بە مەرج هەموارەکە تێپەڕێنرێت، مەرجەکەشیان ئەوە بوو دەبێت یاسای حەشدی شەعبیش بخرێتەوە خشتەی دانیشتەوە کە خۆی تێیدا نەبووە.

شوان کەلای ئەمانەشی گوت:

- 10 بۆ 15 ڕۆژی پێویستە بۆ ئەوەی هەمواری یاساکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

- بۆ جێبەجێکردن هەندێک ڕێکاری تەکنیکی پێویستە لە نێوان وەزارەتەکانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان و لایەنی تورکی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن

- ئیتر هیچ کێشەیەکی یاسایی لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما

- پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکاتەوە، فاکتەرێکی باشە بۆ بوژانەوە

- هەرێمی کوردستان دەخاتە سەر نەخشەی ئوپێک.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ