شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت نەما

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت نەما

دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەی یاسای هەمواری بودجە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیێنێت، ئیتر هیچ بیناوێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت نەما.

چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین جار دواخستن ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە و دەنگ لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە درا، کە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێکە لە بڕگەکانی هەمواری یاساکە.

بڵاوکراوەی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەڵێت، "سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە درا، هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەموارەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە و پارەی کۆمپانیاکانیش لە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار بەرزکراوەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ