هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا دەگرن

شەیری بکە لە:
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا دەگرن

کۆگایەکی تۆمارکردنی چەک و تەقەمەنی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە عێراق چەکی سووک و مامناوەندی بێ مۆڵەت بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە. زۆریی چەک بەدەست خەڵکەوە کێشەی ئەمنی و عەشایەری زۆری لێکەوتووەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی چەکی ڕاگەیاند، کە چەندین جۆری جیاوازی چەک و تەقەمەنی تێدابووە.

 

زانیاریی زیاتر: مەفرەزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی میسان لەناو ماڵێکدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا گرتووە. ماڵەکە لە ناحیەی مەجەر ئەلکەبیرە کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای میسان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیس ڕایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و  وەرگرتنی زانیاریی دروست سەبارەت بە بوونی کۆگای چەک لەناو یەکێک لە ماڵەکاندا، هێزێکی ئەمنی هاوبەش پێکهێنراوە و هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکە دەستیپێکردووە، زانیارییەکان ڕاست بوون و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرایەوە.

 

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بوو، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا سەرکەوتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەکی لەدەستی دەوڵەت و داماڵینی چەک لەدەستی عەشایەر و هۆزەکان ڕانەگەیاندووە و پێ ناچێت کارێکی ئاسان بێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ