ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەمانی جۆرێک دەرزی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی دەکات
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرزی ئەنکیلۆسین سپۆندیلیتس. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا میدیا
نزیکەی چوار مانگە جۆرێکی دەرزیی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی نەماوە، بەگوێرەی زانیارییەکان توانراوە دەرزییەکە دابین بکرێت، بەڵام کێشەی گواستنەوەی بۆ دروست بووە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش لەمبارەیەوە دەڵێت 'کار بۆ دابینکردنی بەڕاد و گواستنەوەی دەرزییەکە لەم هەفتەیەدا دەکەین'.
بابەتی سەرەکی: لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا دەرزی 'ڕیمی کەید' لە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی نەماوە، دەرزییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، هەر نەخۆشێکی ڕۆماتیزمی جومگە و کڕکڕاگە (ئەنکیلۆسین سپۆندیلیتس) پێویستی بە چوار دەرزیی لەم جۆرەیە، هەر دەرزییەکیش لێرە نرخەکەی 125 هەزار دینارە، بە گوێرەی زانیارییەکان لە 2024-11-18 لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەرەکەوە توانراوە هەزار دەرزی لەم جۆرە لە پارێزگای حلە دابین بکرێت، بۆ گواستنەوەشی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کردووە، تا بەڕادی بۆ دابین بکات، بەڵام بەڕادیان دابین نەکردووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە ناوەڕاستی مانگی 12ـی 2024 خەرجکردنی پارەی ئیفادات وەستاوە، بۆ دابینکردنی بەڕادیش دەبێت ڕەزامەندی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ خەرجکردنی پارەی ئیفادات بدرێت.
لێدوانی فەرمی: د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی ئیفادات دراوە، سبەی یەکشەممەش کار بۆ دابینکردنی بەڕاد دەکەین، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا دەرزییەکان بگوازینەوە سلێمانی.
زانیاری زیاتر: ئیفادات خەرجکردنی بڕە پارەیەکە کە لە 40 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار دەستپێدەکات.
لە لایەکی دیکەوە: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم بابەتە لۆکاڵییە لەگەڵ نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قسە بکەن، چونکە لە ئاستی کۆگۆکانە، هەموو شتێک بۆ وەزارەت ناگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
لەسنووری قەرەداغ دوو ڕاوچی دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەک لە کەرتی خوێندنی باڵا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرنامەی دیوەخان لە دیوەخانی هۆزی ئۆمەری
12 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراقی بیر لە ئاڵوگۆڕی توێژەرێکی ئیسرائیلی دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی رێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی هەولێر و بەغدا جارێکی تر لە بارەی مووچە کۆدەبنەوە
31 کانوونی دووەم
چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هەمواری بودجە دەبێتە دوو بەش
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێکی کورد تێچووی دروستکردنی دڵە دەستکردەکەی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەخۆشیی تای دەریای سپیی ناوەڕاست " FMF" چییە؟
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: کۆڤید 19 لە تاقیگەیەکی چینەوە بڵاوبووەتەوە
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە ئەمریکا جپسێک لە بەرزترین ئاستی مەترسیدا پۆلێن دەکرێت