لویس ساکۆ: کریستیانەکانی عێراق لەژێر هەڕەشە دان

شەیری بکە لە:
لویس ساکۆ: کریستیانەکانی عێراق لەژێر هەڕەشە دان

پێشوازی لویس ساکۆ لە بێنتز، سەرۆکی قەشەکانی ئەڵمانی و شاندی یاوەری. وێنە - میدیا عێراقییەکان

 

ئاڤا نیوز

پاتریاکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان ئاماژە بۆ مەترسییەکانی سەر پێکهاتەی کریستیان دەکات و جەخت دەکاتە کە بوونی کریستیانەکان لە عێراق هەڕەشەی لەسەرە، ئەوەش بەهۆی تایفەگەری و پشکپشكێنەی سیاسی.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 30ـی مانگی ڕابردوو تاوەکو 1ـی ئەم مانگە لویس ساکۆ میوانداریی لە بێنتز، سەرۆکی قەشەکانی ئەڵمانی و شاندی یاوەری کرد لە بەغدا و لە کۆبوونەوەکەیاندا تیشک خرایە سەر ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی کریستیانەکانی عێراقییەکان بوونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان ڕایگەیاند: سەرەڕای باشتربوونی لایەنی ئەمنی، بەڵام هێشتا بوونی کریستیانەکان لە مەترسیدایە بەهۆی تایفەگەری و پشكپشکێنەی سیاسی، بەتایبەتی هەندێک لایەنی سیاسی دەستی بەسەر توانا و نوێنەرایەتییەکانیان دا گرتووە و دامەزراندن لە نێو ئەندامەکانی خۆیاندا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئێمە ئاواتەخوازی دەوڵەتێکی مەدەنین کە بە دادپەروەری و یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەمووان بکات، کە ئەم خەونە لەسەر زەوی بێتە دی نەک لە ڕێگەی ئەو وشە خۆشانەی کە دەیبیستین.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کەنیسەی کلدانی لە عێراق، کریستیانەکانی عێراق بەهۆی ڕفاندن و کوشتن و ئاوارەکردن لەلایەن "توندڕەوانی ئیسلامی"یەوە دوو لەسەر سێی ژمارەکەیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ