لە بەغدا دژی هەمواری یاسای باری کەسی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا دژی هەمواری یاسای باری کەسی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

دیمەنی گردبوونەوە ی ئافرەتان و چالاکوانان لە بەغدا دژی هەمواری باری کەسی

ئاڤا نیوز

لە بەغدا بەشێک لە ئافرەتان و چالاکوانان دژی هەمواری یاسای باری کەسی گردبوونەوە و دەڵێن، هەموارە تازەکە مافەکانی ئافرەتان و منداڵان پێشێل دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: 21ـی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا هەمواری یاسای باری کەسێتی پەسەندکرد کە خواستی شیعەکان بوو، ئەوانەی پشتیوانی یاساکەش بوون دەڵێن، هەموارەکە بنەماکانی خێزان لە عێراق بەشێوەیەکی باشتر دەپارێزێت.

بینراو و بیستراو: ئەمڕۆ لە بەغدا دەیان ئافرەت، چالاکوان و نوێنەرانی ڕێكخراوەکانی مافی مرۆڤ خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان دژی هەمواری یاساکە ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، هەموارەکە هەڕەشە لە مافەکانی ژنان و منداڵان دەکات.

خۆپیشاندەران دەڵێن، هەموارەکە هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ بەیاسایی دەکات، ئەوەش مانای وایە کچان لە تەمەنێکی کەمەوە لە خوێندن دەردەهێنرێن و لەو مافەیان بێبەش دەکرێن، جگەلەوەش هەموارەکە ڕێگە بە هاوسەرگیری لەسەر بنەمای مەزهەبی دەدات، دابەشکردنی کۆمەڵگاش لەسەر ئەو بنەمایە کارێکی هەڵەیە.

لەلایەکی دیکەوە: بەوتەی محەممەد عنوز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە یاسای نوێی باری کەسێتییدا، دەستکاری تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیریی نەکراوە و وەک خۆی بە 18 ساڵ ماوەتەوە، ئەوانەش تەمەنیان لە 15 ساڵ بەرەو سەرەوەیە بە ڕەزامەندی خاوەنی شەرعی (خێزانەکەی) و دادوەر پرۆسەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ