هۆشیار زێباری: عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا نوێ دواکەوتووە

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا نوێ دواکەوتووە

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ سووریای نوێ بە پێچەوانەی چەند وڵاتێکی عەرەبی، دواکەوتوو  و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "لە بەرژەوەندی وڵاتدایە بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات".

 

وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی ڕژێمەکەی ئەسەد و دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لەو ماوەیەدا بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و دراوسێی سووریا و تەنانەت جیهانیش پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هەیە.

 

پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: حکومەتی عێراق لە پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا دواکەوتووە، بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دراوسێی وەک ئوردن، کوەیت، سعودییە، قەتەر، فەلەستین، لوبنان، عەممان و بەحرەین.

 

زانیاریی زیاتر: زێباری ئەوەشی نووسیوە، لە بەرژەوەندی وڵاتدایە بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ئێستادا بکات وەک ئەوەی هەیە. چونکە بوونی ئاژاوەگێڕی لە سووریا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات.

 

باکگراوند: ڕۆژی 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، ڕۆژی 29-1-2025 ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەستنیشان کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ