دوو هاوسەری ئەمریكی گەشتیان بۆ 179 وڵات كردووە

شەیری بکە لە:
دوو هاوسەری ئەمریكی گەشتیان بۆ 179 وڵات كردووە

وێنەی دوو هاوسەرەكە: ماڵپەڕی حورڕە

ئاڤا نیوز


دوو گەشتیاری ئەمریکی کە لە هەمان کاتدا هاوسەرن، گەشتیان بۆ 179 وڵاتی جیهان کردووە، یەکێک لەوانە عێراق بووە.


چیرۆکی سەرەکی: هادسۆن و ئێمیلی کرایدەر، دوو هاوسەرەکەن و بە جیهاندا دەگەڕێن، ئەوان دەڵێن دەیانەوە کولتوورە جیاوازەکان بناسن و ئاشنای کۆمەڵگا جیاوازەکان ببن، ئەزموون و گەشتەکەیان بە وێنە و ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وێڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری خەڵکەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن بەهۆی تیرۆر و شەڕ و ڕفاندن، بەڵام ئەوو دوو گەشتیارە دەڵێن لە گەشتەکەیان دا بۆ شارەکانی عێراق هەستیان بە ئارامی کردووە.


لێدوانی فەرمی: ئەوان لە باسکردنی عێراق و خەڵکەکەیدا دەڵین، خەڵکانێکی زۆر باش و بەخشندەیان بینیوە و پێشوازیەکی جوانیان لێکراوە، جگە لەوەش فرۆشیاران بەخۆڕایی شتومەکیان پێداون، "ئێمەش دەبوو پێداگری لەسەر پارەدانەکە بکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ