هەزاران زیندانی لە عێراق ئازاد دەکرێن

شەیری بکە لە:
هەزاران زیندانی لە عێراق ئازاد دەکرێن

زیندانییەک لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە پەسەندکردنی سێ یاسا مشتومڕاوییەكەی پەرلەمانی عێراق، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕ ئامێزدا ڕۆژی 21-1-2025 هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە واژۆی فایەق زێدانی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی دادگاکان و داواکاری گشتیی کراوە، لە 30-1-2025 ـەوە هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە لایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە دەرچووە، لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی پەسەند کرد.

ئەمەش بزانە: حیزبەکەی حەلبووسی دەڵێت، زیاتر لە 22 هەزار کەس بەتۆمەتی تیرۆر زیندانیکراون، زۆربەشیان لەسەر بنەمای هەواڵدەری نهێنی سزادراون.

دوای پەسەندکردنی سێ یاسا مشتومڕاوییەكەی پەرلەمانی عێراق، 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ