ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکی دادگهی فیدراڵی عێراق رایگەیاند "پێویستە چارسەرێكی ریشەیی بۆ کێشەی مووچە لە هەرێم بدۆزرێتەوە و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە هەمان کاتی مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن".
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێككهوتی 14-01-2024، جاسم محهمهد عهبوود، سەرۆکی دادگهی فیدراڵی عێراق رایگەیاند:" ئێستا دادگهی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی کۆمەڵێک پرس دەکات کە یەکەمیان پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە".
" پرسی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پرسێکی زۆر گرنگە پێویستە چارسەرێكی ریشەیی بۆ کێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە هەمان کاتی مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن" سەرۆكی دادگەی فیدراڵی عێراق وادەڵێت.
جاسم محەمەد گوتیشی:" فەرمانبەران بەبێ جیاوازی لە زاخۆوە تا دەگاتە بەسرە دەبێت بە یەک چاو سەیربکرێن، ناکرێت کێشەکانی نێوان ههولێر و بەغداد ببێتە ھۆکار بۆ دواکەوتنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆییە".
لەلایەكی دیكەوە: د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت:"ئەو 618 ملیار دینارەی كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرز و سولفە نییە، بەڵكو ناردنی ئەو پارەیە لە پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا"
هۆكاره زانراوهكان: دەستووری عێراق لە مادەی ١٤ـی خۆیدا دووپاتی کردووەتەوە، دەبێت یەکسانی ماف لە نێوان عێراقییەکاندا هەبێت و ئەم یەکسانییەش ئەوە دەسەلمێنێت کە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی عێراق لە ڕووی کات و پارەوە مووچەکانیان وەرگرن.
لە دوای داواكاری شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان كە بەشێوەی جیاجیا مامەڵە و ڕێككەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە، پێش پەسندكردنی هەمواركردنەوەی بودجەش بڕیاریدا زیاتر لە 618 ملیار دینار بۆ دابینكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
بۆچی گرنگە: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستانە، نەك قەرز و سولفە بێت وەك ملیار و 200 ملیۆن دینارەكەی پێشوو كە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 14-01-2024، بریاری دا بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە تا ئەو كاتەی هەمواری یاسای بودجە 2024 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند دەكرێت.
ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیە: تاوەكو هەمواری یاسای بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق و یاساكە هەموار دەكرێتەوە، حكومەتی فیدراڵ بە ناردنی 618 ملیار دینار بەردەوام دەبێت، بەمە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك چارەسەر دەكرێت، هەروەها لەگەڵ هەمواركردنەوەی بودجە كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی كۆتاییان دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای وردبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لێكدانەوە و خەمڵاندنەكانی عێراق بۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە 618 ملیار دینار خەمڵێندراوە و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ لێكدەدرێت و مووچەی پێ دابەشدەكرێت.
زانیاریی زیاتر: لەدوای بەركاربوونی یاسای بودجە لە كۆتایی حوزەیرانی 2023، ئەمە جاری دووەمە عێراق، پشك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، پشكی یەكەم بڕەكەی 598 ملیار دینار بوو، وەكو پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران نێردرا.
ژمارەكان وادەڵێن: حكومەتی هەرێم مانگانە بۆ خەرجی مووچە پێویستی بە 913 ملیار دینارە، ئەگەر بەم بڕە پارەیە ڕازی بێت مانگانە بڕی نزیكەی 300 ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت، ئەم برە پارەیە بۆ مووچەی 682 هەزار مووچەخۆری هەرێمی كوردستانە كە دەكاتە 12،67%ی تێكڕای خەرجی مووچە لە یاسای بودجەدا.
● خەرجی مووچە پێویستی بە 913 ملیار دینارە.
● بەغدا مانگانە 618 ملیار دینار وەكو پشكی بودجە بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
● مانگانە بڕی نزیكەی 295 ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت.
چارەسەرەكان: شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كرد، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق داوایان كردووە، بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024، لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەموار بكرێتەوە، دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان، دۆسیەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی جیاجیا مامەڵە و رێككەوتنیان لەسەر بكرێت و نەبەسترێن پێكەوە.
داواكارییەكانی شاندی حكومەتی هەرێم ئەمانەن:
● جیاكردنەوەی خەرجی راستەقینە لە مووچەی فەرمانبەران
● مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر خەرجی حاكیمە
هەنگاوی داهاتوو: یاسای بودجەی عێراق هەموار دەكرێتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا یاسای بودجە هەموار بكاتەوە، تەواوی وەزیرەكان رەزامەند بوون و بڕیارەكە بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێردرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارگهی دروستكردنی جامانە لە هەولێر
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
34 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر