لە ماوەی ساڵێکدا 374 بەنزینخانە لە دهۆک و زاخۆ سزا دراون

شەیری بکە لە:
لە ماوەی ساڵێکدا 374 بەنزینخانە لە دهۆک و زاخۆ سزا دراون

دیمەنی یەکێک لە بەنزینخانەکان. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لیژنەی سووتەمەنی نەوت و کانزاکانی دهۆک و زاخۆ ڕۆژانە پشکنین بۆ نزیکەی 40 بەنزینخانە دەکەن، لە جۆر و کوالێتی بەنزینەکەیان دەکۆڵنەوە، ئەو بەنزینخانانەی پێشێلی ڕێنماییەکانیان دەکەن بەگوێرەی سەرپێچییەکە سزای دارایی دەدرێن و دادەخرێن.

وێنە گەورەکە: لە دهۆک و زاخۆ 227 بەنزینخانەی حکومی و ئەهلی هەن و ڕۆژانە لەلایەن لیژنە بەرکارەکانی بەدواداچوونی سووتەمەنی لەژێر  ڕێنمایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت، لە کوالێتی و جۆری بەنزینەکانیان دەکۆڵنەوە و سزایان بۆ دەبڕنەوە.

لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئوف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، "160 بەنزینخانە لەسنووری دهۆک هەیە، ڕۆژانە 20 بەنزینخانە بەسەر دەکرێنەوە، مانگی یەک 7 بەنزینخانە و ساڵی ڕابردوو 373 بەنزینخانە سزادراون."

لەلایەکی دیکەوە: ئاراز هاشم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەبێ پشکنین ناهێڵدرێت هیچ بەنزینێکی خراپ داخلی زاخۆ بکرێت، بۆیەش لەماوەی یەک ساڵدا 60 بەنزینخانەی سنوورەکە سزادراوە، ڕۆژانەش 15 بەنزینخانە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ