میری قەتەر وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی سەردانی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
میری قەتەر وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی سەردانی سووریا دەکات

شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەر

ئاڤا نیوز

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن ئەحمەد شەرع، بەشێک لە وڵاتان بەتایبەت وڵاتە عەرەبییەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئاسایی بکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەر لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا یەکەم سەردانی خۆی بۆ وڵاتەکە ئەنجام بدات و بڕیارە لەگەڵ ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمیری قەتەر دەبێتە یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەدوای نەمانی ئەسەد، سەردانی سووریا بکات.

زانیاریی زیاتر: لە 2025-1-16 شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سووریا بوون ئامادەییان دەربڕی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتەکە.

باکگراوند: لە  2024-12-17، دوای 13 ساڵ قەتەر باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ