ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ موڵکەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی موڵکەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەڕێوبەری ئەوقافی هەولێریش دەنگۆکە ڕەت دەکاتەوە. ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.

وێنە گەورەکە: وەزارەتی ئەوقاف، لەگەڕەکی خانەقای هەولێر، خاوەنی 28 دوکان و گەراجێک و خانوویەکە لەسەر پارچە زەوییەک.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئێستا دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە، گوایە وەزارەتی ئەوقاف ئەو زەوییانە دەفرۆشێت و دەبێت دوکاندارەکان و ئەو خێزانەیش کە لەناو خانووەکەدایە چۆڵی بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم 28 دوکانە ساڵانە یەکی ملیۆنێک دیناریان وەکو کرێ لە خاوەنەکانیان وەردەگیرێ، لەکاتێکا دووکانی دیکە هەر لەو نزیکانەدا هەن، کرێی مانگانەیان 500 هەزاردینارە.

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، بەرێوبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت:

- ئەم دەنگۆیانە ڕاست نین و
بە هیچ شێوەیەک ئەو دووکاندارانەمان ئاگادار نەکردووەتەوە کە دوکانەکانیان چۆڵ بکەن، لەکاتێکدا ئەوە مافی وەزارەتی ئەوقافە و لەڕووی یاساییشە ماف بە ئێمەیە.

- هەندێک لە دووکاندارەکان سەرەڕای ئەوەی کرێیەکی کەمیان بۆ دیاریکراوە، ئەو کرێیە کەمەش نادەن.


ئەمەش بزانە: گەڕەکی خانەقا لەناوجەرگەی شاری هەولێرە و یەکێکە لە دێرینترین گەڕەکەکانی هەولێر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ