بۆ یەکەم جار لە دهۆک ساڵیانەی ئۆتۆمبێل دەکرێتە ئەلیکترۆنی

شەیری بکە لە:

دیمەنی سەنتەری شاری دهۆک

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق سیستمی بەدیجیتاڵکردنی ڕێکارەکانی دەرخستنی سەنەویە (ساڵنامە)ـی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک دەکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەم شێوازە نوێیە هاونیشتمانیان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانن بە ئاسانترین ڕێگا و هەر لە ماڵەوە کارەکانی دەرخستنی سەنەویەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام بدەن.

لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: ئەم سەنەوییە تازەیە قەبارەی بچووکترە لەوەی پێشوو و ئاسانترە بۆ هەڵگرتن، جگە لەوەش بەهیچ شێوەیەک ساختە ناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بە ئامادەبوونی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم سەنەوییەی نوێ کە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی دەرهێنراوە، هی هاونیشتمانیێک بوو و پێیدرا.

هاوکات هێمن میرانی ڕایگەیاند: ئەمە بەشێکە لەو دەستکەوتانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەڕێوەدەچێت بۆ بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ