وەزارەتی ناوخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک مەرجی سەلامەتی تێدا نەبێت تۆمار ناکرێت

شەیری بکە لە:

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەر ئۆتۆمبێلێک مەرجی سەلامەتی تێدا نەبێت یان بە مەرجە یاساییەکاندا داخڵ نەبووبێت، تۆمار ناکرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- هەر ئۆتۆمبێلێک مەرجی سەلامەتی تێدا نەبێت، بە هیچ جۆرێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆوە تۆمار ناکرێن، مەرجەکانیش بەپێی یاساکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕوونن و هیچ دەرفەتێک بۆ تۆمارکردنیان نییە.

- لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانیش، ڕێنماییەكان ڕوونن و هیچ ڕێنمایی و بڕیارێكی تازە نەدراوە، هەر ئۆتۆمبێلێك بێ سەرەتا بێت، واتا ئەو ئۆتۆمبێلە بەشێوەیەكی فەرمی داخڵی هەرێمی كوردستان نەكراوە، هەر ئۆتۆمبێلێكیش بە فەرمی داخڵ نەكرابێت، جا خوار مۆدێل بێت یان مۆدێل بەرز، بڕاوە بێت یان بڕاوە نەبێت تۆمار ناكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ