شەرع داوای ڕادەستکردنەوەی ئەسەد لە ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
شەرع داوای ڕادەستکردنەوەی ئەسەد لە ڕووسیا دەکات

بەشار ئەسەد. سەرۆکی هەڵاتووی سووریا

 

 

ئاڤا نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز چەند نهێنییەک لە بارەی داواکارییەکانی ئەحمەد شەرع و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.

هۆکارە زانراوەکان: ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا داوای لەو شاندە کردووە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا و تەواوی دارو دەستەکەی کە هانایان بۆ ڕووسیا بردووە، ڕادەستی سووریای بکەن، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن و باجی تاوانەکانی بدات کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرامبەر بە گەلی سووریای کردووە، بەڵام نازانرێت کە وەڵامی ڕووسەکان بۆ ئەم داواکارییە چی بووە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وتەبێژی کریملین ڕەتیکردۆتەوە بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەم بابەتە قسە بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ