شاندێکی ڕووسیا سەردانی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی ڕووسیا سەردانی سووریا دەکات

ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. فۆتۆ - ئاژانسی سانا

ئاڤا نیوز


شاندێکی حکومەتی ڕووسیا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبوونەوە و لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سەرەکییەکان، لەوانە ڕێزگرتن لە سەروەری سووریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا.


چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی حکومەتی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی سانای سووری بڵاوی کردووەتەوە: ڕووسیا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن دووپاتکردەوە و گفتوگۆش لەسەر ڕۆڵی ڕووسیا لە بوونیادنانەوەی متمانە لەگەڵ گەلی سووریا لە ڕێگەی ڕێوشوێنی کۆنکرێتی وەک قەرەبووکردنەوە، ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوە کرا.



لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی نوێی سووریا پابەندبوونی خۆی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە بۆ بوونیادنانی داهاتوویەک بۆ سووریا کە ڕەگ و ڕیشەی لە دادپەروەری و کەرامەت و سەروەریدا هەبێت. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت چارەسەری هەڵەکانی ڕابردوو بکات و ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا بگرێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ