لە سووریا دەست بەسەر کاروانێک چەکی ئێران دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە سووریا دەست بەسەر کاروانێک چەکی ئێران دەگیرێت

چەکی سووک و مامناوەندی ئێرانی

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی، ئیدارەی نوێی سووریا دەستی بەسەر کاروانێکی چەکی مامناوەندیدا گرتووە کە لە ئێرانەوە بە قاچاخ لەڕێگەی سووریاوە ڕەوانەی لوبنان دەکرا.

وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، حکومەتی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نەماوە و بەرپرسانی نوێی سووریاش داوا دەکەن، ئێران ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەریی و سەلامەتیی وڵاتەکە بگرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی تایمز ئۆفی ئیسرائیل بڵاویکردەوە:

- دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا توانییان هەوڵێک بۆ بە قاچاخبردنی بڕێکی زۆر چەکی مامناوەندی، لە نێوان سووریا و لوبنان پووچەڵ بکەنەوە.

- کاروانی چەکەکان چەندین چەکی سووک و مووشەک و تەقەمەنی و موشەکهاوێژی RPG لە خۆگرتبوو و لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی ناسراوی قاچاخەوە کە ساڵانێکە چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە ئێرانەوە ڕەوانەی حزبوڵڵای لوبنان دەکرێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ